هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر دەکەن

ک.م.م.ک

یەکشەمە 2ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی ئارەش محەمەدی 32 ساڵە و کوری ئەحمەد و دانیشتووی گوندی نەجی سەر بە دەڤەری ژاوەرۆ-ی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بەهۆی بێکاری و بژێوی بنەماڵەکەیەوە گەشتی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان لە عێراق و دوای گەڕانەوە لە سنووری باشماخ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکراوە.

جێی ئاماژە پێکردنە کە سەرەڕای سەردانەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراون لەبەردەستدا نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *