ئازادی هاوڵاتییەک بە شێوەی کاتی

ک.م.م.ک

چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”عەبدوڵڵا مەهجوور” ٥٥ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی مەڵقەرەنی سەر بە شاری سەقز پاش ٧٠ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئيرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە سنە گوازرابوویەوە.

شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتبوویە ئاراوە و لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی لێی دراوە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *