دوو بەندکراو لەزیندانەکانی شیراز و خوڕەماوا لەسێدارەدران

ک.م.م.ک:
سێشەممە 28ی بەفرانباری 2721ی کوردی، زیندانییەکی بە ناوی «سەجاد» لە بەشی سەعادەتی زیندانی عادلاوای شیراز لەسێدارەدرا.
ناوبراو نزیکەی سێ ساڵ و شەش مانگ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتن لە کاتی رودانی شەڕێک دا دەسبەسەر کرا بوو.

ئەو زیندانییە ڕۆژی پێش ئێستا گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەس و هەتا کاتی لە سێدارەدانی نکۆڵی لەو کاره دەکات.
هەر ووها، یەکشەمە 26ی بەفرانبار زیندانییەکی دیکە بە ناسنامەی موسلم ئاغامیرزایی تەمەن 30 ساڵ، بە تۆمەتی کوشتن لە زیندانی ئێران لە خوڕەماوا لەسێدارە دراوە.

ناوبراو دوو ساڵ پێش ئێستا بە تاوانی کوشتن لە کاتی شەڕێکدا بۆ پشتگیری کردنی خوشکی هاوڕێکەی دەستبەسەر کراوە.

جێی ئاماژەیه تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێران و سەرچاوە ڕەسمییەکان هیچ هەواڵێک لەمەڕ لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوه بڵاویان نەکردووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *