ک.م.م.ک:
شەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی “حسێن ساعدی” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی سونقوڕ، دەستبەسەریان کرد و لە گەڵ خۆیان گواستیانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەری، ناوبراویان بۆ دادگا گواستەوە و دادگای ئینقلابی گشتی و ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سونقوڕ حسێن ساعدی بە تۆمەتی “سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و پێغەمبەری ئیسلام” جۆری تۆمەتەکەیان پێ ڕاگەیاند و بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواستیانەوە.
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەیسی ئەم هاوڵاتییە سونقوڕیە: ناوبراو بە پێی کۆمێنتێک لە ئێکاونتێک تایبەت بە خۆیەوە لەتۆڕی ئینستاگرام، دەستبەسەر کراوە پاشان لە ڕێی لێژنەکانی وەرزشی سونقوڕ وەکوو دژکردەوە بەرانبەر بەم کۆمێنتە بەیانییەیەک دەرچووە، هەروەها دژکردەوەی ئیمامی جەماعەتی دەستنیشان کراو لە لایەن حکوومەتی ئێرانی لە سونقوڕ لێکەوتۆتەوە.
دادگای گشتی و ئینقلابی ئێران لە سونقوڕ کۆمێنتی بەڕێز حسێن ساعدی، سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و پێغەمبەری ئیسلام نرخاندووە و ناوبراویان بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سونقوڕ گواستەوە.
شیاوی باسە کە، حسێن ساعدی وەرزشوانی چالاک لە بواری ڕاکردن( دو میدانی) خەڵکی شاری سونقوڕە.
ق.ش


