هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

ک.م.م.ک
شەمە 26ی بەفرانباری2721کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان رەسووڵی خەڵکی بانە دوای ئەوەی راستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی ساردابی بانە تەقەی لێکراوە، بە سەختی برینداربووە.

بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.


کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایەن هەر دوو دەولەتی تورک و ئێران گەورەترین بەڵگەی پێشێلکاری ماڤی مرۆڤە لە کوردستان.


ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *