سوهەیلا حێجاب لە سنەوە بۆ زیندانی ئێران لە کرماشان ڕاگوازرا

ک.م.م.ک

هەینی ١٧ ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، سوهەیلا حێجاب پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی لە بەندکراو، خەڵکی کرماشان لە زیندانەوە لە سنە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان ڕاگوازراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە حەوتووی ڕابردووی لە ژوورێکی تاکەکەسی تێپەڕاندووە و دواتر بۆ زیندانی ژنان گوازراوەتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە سوهەیلا حێجاب لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە زیندانی قرچەکی وەرامین بۆ زیندانی ئێران لە سنە لە ڕێی توندوتیژییەوە لە لایەن ئەو هێزانەی بەرپرسی گواستنەوەن لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوور خرابوونەوە.

شیاوی باسە کە، سوهەیلا حێجاب لە کاتی تێپەڕاندنی خولی مەحکووم بوونی ٥ ساڵەی خۆی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دایە.

هەر وەها ڕاگەیەندراوە کە، دەرکردنی بڕیاری بێبەری کردن لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەو پێوەندی تێلەفوونی سەهەیلا حێجاب بۆ دەرەوەی زیندان لە لایەن “ ئەمین وەزیری” دادیاری چاودێر بە سەر زیندانیانی سیاسیی و نوێنەری دادستانی دادگاکانی ئینقلابی ئێران بووە.

شیاوی باسە کە، خاتوو سوهەیلا حێجاب بیدسورخی، خەڵکی کرماشان، لە دایکبووی ساڵی ٢٦٨٩ی کوردی، کە هێشتا هاوسەرگیری نەکردوە و پێشووتریش لە شیراز دەستبەسەر و ٥ مانگ لە زیندانی عادڵ ئاوا زیندانی کراوە.

ناوبراو جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی سەرلە نوێ دەستبەسەر و بە تۆمەتگەلی” پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، پێکهێنانی گرووپ و کۆمەڵ، تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێی ئاژاوە نانەوە، پێکهێنانی گروەپی نایاسایی( گرووپی پشتیوانی لە ژنان) داواکاری ڕای گشتی بۆ گۆڕانی یاسای بنەڕەتی ئێران، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا بوو.

ناوبراو لە ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی٣ ملیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد و لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٨ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
کە بە چالاک کردنی مادەی ١٣٤ ماوەی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری گونجانی جێبەجێ کردنی هەیە.

سوهەیلا حێجاب ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، پاش چوونی بۆ دادگای پێداچوونەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بڕیارگەی ساروڵڵای کەرەج ڕاگوازرابوو کە ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی فایلێکی دەنگی باسی کوتەک و لێدانی بێ هۆکاری خۆی لە لایەن هێزەکانی سپاوە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا کردبوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *