بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەو سێ کۆڵبەرە کە لە بەرزاییەکانی تەرگەوەڕی ورمێ بێسەروشوێنن

ک.م.م.ک
شەممە 25ی بەفرانباری 2721ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی بارزان مەهینی کوڕی شەوکەت و 17 ساڵە، بەهلوول سەیدانی‌فەرد کوڕی کەریم و خێزاندار، ئەسعەد سەیدانی‌فەرد” کوڕی ڕەحیم خیزاندار و خەڵکی گوندی باوانن-ی سەر بە دەڤەری مەرگەوەڕی ورمێ، کە لە پاش نیوەرۆی پێنجشەمە بەهۆی کڕیوە و بەفربارینەوە لە دۆڵی بنار بێسەروشوێن بوونەوە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخ و چارەنووسییان لە بەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەوڵ و گەڕان لەلایەن هێزە جەماوەریەکانەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ کۆڵبەرە بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی لەم دەڤەرە تایبەت بە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان راگەیاند: “لە جیاتی یارمەتیدان بۆ دۆزینەوی هەر سێ کۆڵبەرە ونبووەکە، هێزی سەربازی و مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە مزگەوتەکانی گوندەکانی دراوسێ خەریکی خۆشگۆزەرانین”.

شایانی باسە کە لەم ماوەیەدا ئەو سێ کۆڵبەرە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر دۆخی ئەم سێ کۆڵبەرە لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *