کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە

ک.م.م.ک

هەینی ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری “کێلە”ی بانە گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوو.

شیاوی باسە کە ناونیشانی کۆڵبەرە کوژراوەکە، مێهران ڕەحمانی ٢٤ ساڵ تەمەن و خێزاندارە و هەروەها ناونیشانی کۆڵبەرە بریندارەکان” برایم ڕەحمانی ٤٥ ساڵ تەمەن خێزاندار و هاوڕێ ئەحمەدی کۆڵبەرەکەی دیکەیە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هەر سێ کۆڵبەرەکە خەڵکی گوندی مەنجیلان سەر بە شاری بانەـن.

شیاوی باسە کە هاوژینی مێهران ڕەحمانی(کۆڵبەرە کوژراوەکە) پاش دوو ساڵ ژیانی هاوبەش دووگیانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *