گواستنەوەی ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی

ک.م.م.ک
پێنجشەمە 23ی بەفرانباری 2721ی کوردی، ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی بەندکراوی سیاسی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان، کە مانی لە خواردن گرتووە گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەم زیندانییە سیاسییە لەگەڵ سالار سەدیقی هەمەدانی کوڕیدا بە تۆمەتی شێواندنی بەشی سیاسی زیندانی ئێران لە ورمێ و لە ناکاو و بێ ئاگاداکردنەوەی پێشوەخت بۆ دوو زیندانی کامێران و مەریوان دوورخراون.


جێی تێبینییە کە، لە ڕۆژی دووشەممە 13ی بەفرانبارەوە ئەو دوو زیندانییە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جیانەکردنی زیندانیان، مانیان لە خواردن گرتووە و هاوکات لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانی زیندانی ئێران لە ورمێ چالاکی دانشتنیان ساز کردبوو.


ئیبراهیم خەلیل سەدیقی هەمدانی لەگەڵ دوو منداڵەکەی بەناوی سالار و مەریەم (مەهسا)، لە ڕێکەوتی 4ی ڕەشەممەی 2719 دەسبەسەر و ڕۆژی سێشەممە 3ی خەرمانانی هەمان ساڵ، دوای دوو مانگ لە لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لەو شارە.


شایانی بەسە ئەم دوو هاوڵاتییە، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی” و “بانگەشە لە دژی سیستم” لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە 16ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.


ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *