دوو هاوڵاتی لە خوڕەماوا لەسێدارەدران

ک.م.م.ک

چوارشەمە 22ی بەفرانباری 2721ی کوردی، دوو بەندکراو بە ناوەکانی مێهران نەقدی و جەهانبەخش عەباسی خەڵکی خورماوا لە زیندانی ئێران لەو شارە لەسێدارەدران.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “موحاریبە و سوتاندنی بەنزینخانە و کوشتنی دوو بریکاری حکوومەتی ئێران” لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو.

جێیگای باسە که ئەم دوو هاوڵاتیه له مانگی ڕێبەندانی 2719وە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئێستا زیاتر لە دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیهان سزای لەسێدارەدانیان لە یاسا دا هەڵوەشاندووە بەڵام هەموو ڕۆژێک ئامێری لەسێدارەدان لە ئێران خێراتر دەبێت و لەژێر سایەی سەرۆکایەتیی ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆکایەتی دادوەری ئەژەیی دا، لەسێدارەدانەکان خێراتر بووە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *