زیاتر لە ساڵێکە زەینەب جەلالیان بێسەروشوێن کراوە و چارەنووسی نادیارە

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 22ی بەفرانباری 2721ی کوردی، زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان کە ماوەی ١٤ ساڵە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیندانی کراوە، لە ڕێکەوتی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ی کوردییەوە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، بۆ زیندانی ئێران لە شاری یەزد ڕاگوازرا و لەو دەمەوە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئاشکرا نەکراوە.
شیاوی باسە، کە ئەم زیندانییە سیاسییە لەم زەمەنە درێژە لە گرتووخانە و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی گرانترین گوشار و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی لەسەر بووە و هەردەم وەکوو بارمتەیەک دژ بە گەلی کورد هەڵسووکەوتی لە گەڵ کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، زەینەب جەلالیان لەم ١٤ ساڵەی لە زینداندا بووە لە مافی مەرەخەسی و دەواو دەرمان بێبەری کراوە هەر بۆیە پەرۆشی و دڵەڕاوکێی بنەماڵەکەی زیادی کردووە و داوا لە هەموو ناوەندە مافی مرۆڤی و مرۆڤ دۆستەکان دەکەن کۆماری ئیسلامی ئێران بخەنە ژێر گوشارەوە و زانیاری لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو ئاشکرا بکەن
ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *