کەژاڵ نەسری بە دانانی بارمتە وبە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، کەژاڵ نەسری چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز، تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی شاری سنە، بە دانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوازێکی دژە مرۆڤی، واتا بە دەستبەندی ئەلکترونیکی لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

بە پێی زانیاریەکان، ناوبراو دەبێ هەر رۆژ خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات بناسێنێت و ئیزنی چوونەوە بۆ گوندی تەنگیسەری نییە. ئەوە لەکاتێک دایە کە ئازادبوونەکەی کاتی و بە دانانی بارمتەیە.
جێی ئاماژەیە کە کەژاڵ نەسری لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەر بێبەش کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ئمساڵ، هێزە ئەمینییەکانی ئێران بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستبوو.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *