دادگایی کردنی ٦ زیندانی سیاسی بە تۆمەتی شۆڕش لە زیندانی تارانی گەورە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، شەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، ٦ زیندانی سیاسی لە زیندانی تارانی گەورە بە ناوەکانی ئەکبەر باقری، پوویا قوبادی، شاپوور ئێحسانی ڕاد، ئیسمایل گرامی و عەلیڕەزا فەرشی بۆ لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی حەسەن ئاوای فشافوویە ڕاگوازران و لە دۆسیە نانەوەیەکدا بە تۆمەتی” شۆڕش لە زیندان” محاکمە کران.

دۆسیە نانەوە بۆ ئەم زیندانیانە دوابەدوای سکاڵای بەرپرسانی زیندان بە بیانووی ناڕەزایی دەربڕین لە زیندان، بەڕێوەبردنی جێژن و هەڵپەڕکێ و بەشداری نەکردن لە گرتنی ئامار خراوەتە گۆر.

هەر وەها تێهەڵچوونێک کە لەودا چەند زیندانی شەڕاشۆ لە تیپی ٢ بۆ سەر زیندانیانی سیاسی بە چوقۆ و قەمە هێرشیان کردنە سەر لەو تۆمەتانە بوون کە لکێنراون بەم شەش زیندانییەوە.

شیاوی باسە، دادگا بۆ هەر کام لەم زیندانیانەی لەم دۆسیەیەدا تۆمەتبار کراون بڕی سەت ملوێن تمەن بارمتەی دیاری کردووە

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *