هێرشی هێزی تایبەت بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لە ورمێ

KMMK:

دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، هێزە تایبەتەکانی زیندانی ئێران لە ورمێ هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و دایاننە بەر کوتەک و لێدان و لە ئەنجامدا چەندد زیندانییەک بە گرانی بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕوون کردەوە؛ هێزە تایبەتەکان پاش هێرش و لێدانی زیندانیانی سیاسی، لێکیان جوێ کردنەوە و نێزیک بە ٢٠ زیندانی سیادی ـیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان و ٤٠ زیندانی سیاسیی دیکەیشیان بۆ بەندە سزا مەترسیدارە و مادە هۆشبەرەکان ڕاگواستووە.
شیاوی باسە کە، تەنانەت بە پێی یاسای زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێکەڵکردنی زیندانیانی سیاسی لە گەڵ دیکەی زیندانیانی تاوانە مەترسیدارەکان و مادە هۆشبەرەکان پێچەوانەی یاسایە و پێشێلکاری مافی مرۆڤ دێتە هەژمار.

شیاوی باسە کە ڕۆژی ڕابردوو دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی برایم خەلیل و سالار سدیق هەمەدانی بە تۆمەتی ئاژاوە نانەوە لە زیندان و ئاڵۆزکانی بەندی سیاسی زیندانی ئێران لە ورمێ، بە بێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە و بە شێوەی لە ناکاو بۆ دوو زیندانی کامێران و مەریوان دوور خرانەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *