گواستنەوەی سالار و ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

KMMK:
شەممە 18ی بەفرانباری 2721ی کوردی، سالار و ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی بەندکراوی سیاسی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ گوازرانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە.

جێی تێبینییە کە لە ڕۆژی دووشەممە 13ی بەفرانبارەوە ئەو دوو زیندانییە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جیانەکردنی زیندانیان، مانیان لە خواردن گرتووە و هاوکات لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانی زیندانی ئێران لە ورمێ چالاکی دانشتنیان ساز کردبوو.

ئیبراهیم خەلیل سەدیقی هەمدانی لەگەڵ دوو منداڵەکەی بەناوی سالار و مەریەم (مەهسا)، لە ڕێکەوتی 4ی ڕەشەممەی 2719 دەسبەسەر و ڕۆژی سێشەممە 3ی خەرمانانی هەمان ساڵ، دوای دوو مانگ لە لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لەو شارە.
شایانی بەسە ئەم دوو هاوڵاتییە، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی” و “بانگەشە لە دژی سیستم” لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە 16ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *