KMMK:
بە پێی ئەو هەواڵەکانی کە گەیشتووە ناوەندی KMMK، پێنجشەمە 16ی بەفرانباری 2721ی کوردی، لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوو دوو کۆڵبەر، بە ناوەکانی فەریدون و سیرووس، خەڵکی شاری رەوانسەر، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوو تەقەیان لێکراوە و لە ئاکامدا کۆلبەرێک گیانی لەدەست داوە و ئەوی تریش بە سەختی برینداربووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ بارودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
لەم بوارەدا هەواڵ و زانییاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە…
ع. س