چوار هاوڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بە گرانی بریندار بوون

KMMK:

پێنجشەممە ١٦ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، چوار مێرمنداڵی خێڵ و ئاژەڵدارەکان بە ناوەکانی “زوڵفەقار مرادخانی ١٤ ساڵ تەمەن، سامان مرادخانی ١٢ ساڵ تەمەن، هەردووک برا و زوڵفەقار فەرزی ١٥ ساڵ تەمەن و عیرفان فەرزی ١٤ ساڵ تەمەن” لە ناوچەی کونجانچەم بان چەرمگ سەر بە شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین بە گرانی بریندار بوون.

سەرچاوەی هەواڵ بەڕێز کاک ئاوات بازیار چالاک لە بواری سڕینەوەی مین ڕایگەیاندووە؛ کە ئەو هاوڵاتییە بریندارانە بۆ چارەسەری گۆزێنراونەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری مێهران.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە لە کوردستان، خەڵکێکی زۆر دەبنە قوربانی مینە بەجێماوەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق کە ساڵگارێکی دوور و درێژ ماونەتەوە و پتر لە ٣٣ ساڵە هێشتا هەوڵێکی جیددی بۆ کۆکردنەوە و خاوێنکردنەوەی سنوورەکانی کوردستان لە مین نەدراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: