بێ ئاگابوون لە چارەنووسی کەیوان مینوویی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی

KMMK:

کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، هێشتا لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەرە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی نازانرێ.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و دەستیان بە سەر موبایل و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراودا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکەیان، سەردانی ناەەندییە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە کردووە بەڵام وڵامێکی ئاشکرایان وەرنەگرتۆتەوە.

جێی باسە کە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن و تەنانەت پێوەنی تێلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

لەم مانگانەی دواییدا لە زۆرینەی دەستبەسەرییەکاندا دیتراوە کە، نوێ کردنەوەی دەستبەسەری هاوڵاتیان، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و نانەوەی دۆسیەی پڕوپووچ بووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ کەیوان مینوویی زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *