خۆکوژی گەنجێکی ١٦ ساڵ تەمەن

KMMK:

هەینی ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، میرمنداڵێکی ١٦ ساڵ تەمەن بە ناونیشانی ماردین ئەڵڵا موردای کوڕی خەلیل خەڵکی گوندی دەورەقەڵا سەر بە شاری سەقز، پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم مێرمنداڵە لە کاتی ڕاگواستن بۆ ناوەندی دەرمانی، گیانی خۆی لە دەست دا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم مێرمنداڵە نەزانراوە.

کێشەی ئابووری و گوشاری دەروونی و ڕۆحی ئەو گوشارانە، سەپاندنی کەلتووری زۆرەملێ، پرسی سیاسی و کۆموڵایەتی هوندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەت کوردستان دێنە هەژمار.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *