چارەنووسی فەرهەنگ عێوەزی لە گرتووخانە نادیارە

KMMK:
هەینی 10ی بەفرانباری 2721ی کوردی، چارەنووسی هاوڵاتیەک بە ناسنامەی “فەرهەنگ عیوەزی” تەمەن 30 ساڵ کوڕی محەمەد عەلی خەڵکی گوندی تەنگیسەر-ی سەر بە شاری سنە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ٣ حەوتوو دەسبەسەری لە گرتووخانە دا بە نادیاری ماوەتەوە.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو له ڕێکەوتی 21ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە، کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەری دا لە پەیوەندی کردنی تەلەفۆنی، دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و سەردانی مالبات بێبەش کراوە.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە لەم چەند مانگەی دواییدا لە چەندین حاڵەتی دەستبەسەر کردنەکان دا دەرکەوتووە کە درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ و پێکهێنانی کەیسی هەڵە و دوور لە ڕاستی بووە.

شایانی باسە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *