ورمێ; چوار هاوڵاتی لەسێدارە دران

KMMK:
هەینی 10ی بەفرانباری 2721ی کوردی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ئێران لە شاری ورمێ چوار زیندانی بە ناوەکانی “حسەین عەباسزادە و حەمدوڵڵا عالمی و فەیزوڵڵا قوربانی و مەقەدەم عەلیزادە” لە سێدارەدران.

شایانی باسە کە پێشتر ئەم سێ هاوڵاتییە، بە تۆمەتی کوشتن لە لایەن دەزگاکانی دادوەری ئێران بە لەسێدارەدان مەحکووم کرا بوون.

جێی ئاماژەیە کە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ هەواڵ لەبارەی ئەگەری لەسێدارەدانی ئەو چوار بەندکراوەوە بڵاوکردۆتەوە.

تا ئێستا سێدارەدانی ئەو چوار زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *