خۆکوژی کچێکی گەنج لە ورمێ

KMMK:

پێنجشەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، کچێکی گەنج بە ناونیشانی کاژین فەتاحی ١٨ساڵ تەمەن کچی شەهاب خەڵکی گوندی ڕاژان سەر بە شاری ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

گوشاری ئابووری، ڕۆحی و دەروونی کە بەو هۆیەوە ساز دەبێت، داسەپاندنی کەلتووری نەشیاو، پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستانن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *