درێژکردنەوەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیەکی تر

KMMK:
سێشەممە 7ی بەفرانباری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی سیامەک ئارەنگ، 26 ساڵ، کوڕی یەدوڵڵا و خەڵکی گوندی نییەر-ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریاری ماوەی دەستبەسەرکردنی بۆ درێژکرایەوە.

جێی ئاماژەیه که له ڕێکەوتی 14ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کراوه.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی چوونە بەردەم ئیدارەی ئیتلاعات و دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە و ئاگادارکراونەتەوە کە ماوەی دەستبەسەرکردنی کوڕەکەیان درێژکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە سیامەک ئارەنگ لە کاتی دەستبەسەری دا لە دەسپێگەیشتن بە “پارێزەر و سەردانی مالبات” بێبەش کراوە.

شایانی باسە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *