KMMK:
دووشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، محەممەد میرزا ڕەحمانی و بورهان کەمانگەر چالاکی مەدەنی شاری کامێران لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ئێران لەو شارە بۆ گرتووخانەی ئێدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە ڕاگوازران.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم دوو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار بە بۆنەی بەشداری و وتاردان لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
شیاوی باسە کە حەیدەر قووربانی زیندانی سیاسی ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز لە زیندانی ئێران لە سنە بە نەهێنی ئێعدام کرا.
بە پێی ئەم هەواڵە ٥ هاووڵاتی بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قووربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ق.ش