KMMK :
یەکشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، ڕایەدارانی شارەوانی و هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سەراوقامیشی سەر بە سنە هەڵیان کوتایە سەر وەرزێڕان و چەندد کەسیان تەنانەت ژن و منداڵیشیان لێ بریندار کردووە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو هێزانە گەمارۆی مەزرا و باخی وەرزێڕانیان داوە و ماڵی خەڵکیشیان ڕووخاندووە.
شیاوی باسە کە ڕووخانی ماڵی خەڵک لە ئاقار و هەرێمی خۆیان لە کاتێکدایە کە بۆ سازکردنی وێلا بۆ فەرماندارانی سپا و ئیتلاعات بە دەیان هێکتار لە سەرچاوە سرووشتیی و لێرەوارەکان دەڕووخێنرێ.
ق.ش


