هاوڵاتیەک لە زیندانی دیزڵ ئاوا لەسێدارە درا

KMMK:
شەممە 4ی بەفرانباری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی کرماشانی بە ناسنامەی عەلیڕەزا مورادی تەمەن 28 ساڵە لە زیندانی دیزڵ ئاوا لەو شارە لەسێدارەدرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەسێدارەدانی ئەو هاوڵاتییه کە بەتۆمەتی کوشتن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لەبەندیخانەی ناوەندی ئێران لە شارەکە ئەنجام دراوە.

عەلیڕەزا مورادی شەش ساڵ لەمەوبەر بەتۆمەتی کوشتن دەسبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *