دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە نەغەدە

KMMK:

یەکشەممە ٢٨ ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “سەرهەنگ عەلیزادە کوڕی ڕەزا و فەرزین عەبدوڵڵا زادە کوڕی خالید” خەڵکی گوندی کوئیک سەر بە شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەم هاوڵاتیانەیان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *