ئازاد کردنی هاوڵاتیەک بە شێوەیەکی کاتی لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران

KMMK:
یەکشەمە 28ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بەناوی سینا (کەریم) مینایی تەمەن 18 ساڵ کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی سۆجەی سەربە شنۆ بە دابین کردنی کەفالەت تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

شایانی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی 11ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بە بێ هەبوونی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەسبەسەرکراوە و لە ڕۆژی 15ی هەمان مانگ گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران لە ورمێ.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاوڵاتییە لەکاتی دەستبەسەری دا لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر بێبەر و سەردانکردنی بنەماڵەکەی لە لایەن بەرپرسانەوە ڕەتکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە سینا (کەریم) مینایی لە ساڵی 2720دا بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی دژبە حکوومەتی ئێران” دەستبەسەرکرا و بە دابین کردنی کەفالەت تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران ئازاد کر بوو.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *