بانگهێشت، دەستبەسەری و لێپرسینەوەی کورت ماوەی چالاکێکی مەدەنی

KMMK:

سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی بە ناونیشانی ئەیووب جەوان پوور خەڵکی سەقز، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لوە شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە مەدەنییە پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەری و لێپرسینەوە، بە دانسنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشەیان لەم هاوڵاتیە کردووە، کە دەبێ لە بەشداری لە چالاکی مەدەنی هەڵبگرێ، و لو ئەگرێ درێژەپێدانی چالاکی، دەستبەسەری دەکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *