ئازاد کردنی هاوڵاتیەک بە شێوەیەکی کاتی لە گرتووخانەکانی ئەمنیەتی ئێران

KMMK:
یەکشەممە 21ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی زاگرۆس رەشیدی کوڕی سەعید و خەڵکی گوندی چۆمان-ی سەر بە شاری بانە بە دانانی کەفالەتی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنیەتیی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو ڕۆژی 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەرکراوه.

جێگای ئاماژەیە، کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئۆتۆمبێل و کەلووپەلی کەسیی ناوبرایان زەوتکردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی زاگرۆس رەشیدی کراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *