جەلال وەفایی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندان

KMMK:

چوارشەمە 17ی سەرماوەزی 2721ی کوردی،
هاوڵاتییەکی بەناوی جەلال وەفایی کوڕی حاجی عومەر و خەڵکی بۆکان، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی دەسبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە.

جێی ئاماژەیه که جەلال وەفایی لەمانگی خەرمانانی ئەمساڵ بە تۆمەتی “بانگەشە کردن دژ بە سیستمی ئێران” لەڵایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە.

یەکشەممە 27ی پووشپەڕ ئەو هاوڵاتییە بە کەفالەتی 300 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە بۆکان ئازاد کرا.

جێی ئاماژە پێکردنە که ڕۆژی پێنج شەممە 24ی پووشپەڕ هێزە ئەمنیەتیەکان بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەسبەسەرریان کردووه.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *