گواستنەوەی هاوڵاتییەک لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە زیندان

KMMK:

یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هەوڵاتییەک بە ناونیشانی محەممەد ئەحمەدی کوڕی عومەر خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ئێران لە مەریوان بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنسنەوەیە کە ناوبراو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕزێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە و لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بوە.

بە پێی هەواڵەکانیKMMK, ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوونەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *