دوو شارۆمەندی دیکەی سەقزی لەڵایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکران

KMMK:
یەکشەمە 14ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی محەمەد فەدەوی 23 ساڵە کوری عەبدوڵاە و رەحمەتوڵلە سالحیان یازی بلاغی 34 ساڵە و کوری محەمەد، خەڵکی گوندی ملقرن- ی سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەنەوە.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو دوو هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری دەستبەسەرکردووە.

شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *