هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکرا

KMMK:

یەکشەمە 14ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی زانکۆ مەسعودی 22 ساڵە، کوڕی ڕەسول و خەڵکی گوندی مەلقۆرنی سەر بە سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراوە.

بەپێی راپۆرتەکە، دەستبەسەرکردنەکە بەبێ فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە تۆمەتەکانی سەر زانکۆ مەسعودی نەزانراوە.

سەبارەت بەم هەواڵە و بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گەڕانی ناوماڵی سێ هاوڵاتی دیکەش کە بریتین لە “حاجی ساڵح فەدەوی و خەبات فەدەوی و عەبدولڵا مەسعودی” خەڵکی گوندی مەلقۆرنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە.

شایەنی باسە، بەرپرسانی حکوومەتیش هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبواری ئەم شێوازە دەستبەسەرکدنانە بۆ ئەو هاوڵاتیانە نەکردووە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *