هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

KMMK:
شەممە 13ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی شەمسەدین نوری 27 ساڵە کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی گورد(گوگرد)ی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە، بە دانانی کەفالەت بە شێوەیەک کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری خۆی ئازاد کرا.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، لە ڕێکەوتی 4ی سەرماوەزەوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری لە شاری سەلماس دەستبەسەرکردووە و لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەری کراوە.


شایانی باسە، کە ڕۆژی پێنجشەمە 13ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، ئەم هاوڵاتییەک دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە، لە گرتووخانەی ئەمنیەتیی سەلماسەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری خۆی.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *