KMMK;
چوارشەمە 10ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک ژن بەناوی چینی شەریفی بۆکانی تەمەن 36 ساڵ، کچی عومەر، خێزاندار و دایکی منداڵێک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەرکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە دەستبەسەرکردنی خاتوو شەریفی بۆکانی بەبێ فەرمانی دادوەری بووە و دوای چەند ڕۆژێک لە دەسبەسەر کردنیشی هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەوەوە لەبەردەستدا نییە.
جێی بە بەبیرهێناوەیە کە، عومەر شەریفی بۆکانی باوکی خاتوو شەریفی بۆکانی زیندانی سیاسی پێشوو لەساڵی 2692ی کوردی دا، بەتۆمەتی ئەندامێتی لەیەکێک لەحزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کورد بەحەوت ساڵ زیندانی سزادرا.
جێی ئاماژەیە، کە بەڕێز شەریفی بۆکانی باوکی خاتوو شەریفی بۆکانی ڕۆژی پێنجشەمە 20ی خەزەڵوەری ئەمساڵ جارێکی تر دەسبەسەر کرایەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س