KMMK:
چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی شارام مەنگوڕ ١٦ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی کانی ڕەش سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
ق.ش