شارۆمەندێک لە گرتووخانە ئەمنییەتیەکانەوە بۆ زیندان گوازرایەوە


KMMK:
پێنج شەمە 11ـی سەرماوەزی 2721 کوردی، شارۆمەندێک بەناو ” عبدوڕەحمان ئەشتەک” خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، دوای تێپەڕاندنی لێپرسینەوەکان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، راگوێزی زیندان کرا.


شایەنی باسە، ناوبراو 22 خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان دەستبەسەر کراوو.


جێگای ئاماژەیە، ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی دادوەر دەستبەسەر کراوەو هەروەها لەم ماوەیەدا لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.


تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکان و ئەو تۆمەتانەی نراوەتەپاڵ ئەم شارۆمەندەوە، زانیارییەک بەدەستەوە نییە.


م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *