شارۆمەندێک لە گرتووخانەی ئەمنیەتیی سەڵماسەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە خۆی

KMMK:
پێنجشەمە 11ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی شەمسەدین نوری 27 ساڵە کوری محەمەد و خەڵکی گوندی گورد(گوگرد)ی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە، لە گرتووخانەی ئەمنیەتیی سەڵماسەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری خۆی.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، لە ڕێکەوتی 4ی سەرماوەزەوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری دەستبەسەرکردووە و لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەری کراوە.

شایانی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *