دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون

KMMK:

سێ شەمە 9ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سەر بە شاری نەوسوود بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێکخراوی سوپای پاسدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتەکانی KMMK، بۆ مەبەستی چارەسەری کۆڵبەرە بریندارەکان گوازرایەنەوە ناوەندە پزیشکییەکان و دۆخی جەستەیی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناسنامەی محەمەد نەوسوودی نالەبار ڕاگەیەندراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکە نەزانراوە.

جێگای ئاماژەیە، دوای برینداربوونی چەند کۆڵبەرێک لە هەفتەی ڕابردوودا، گروپێک لە کۆڵبەران گردبوونەوە و دژی کۆمەڵکوژیی کۆڵبەران لە نەووسود خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران نموونەیەکی ئاشکرا لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە کە لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە رۆژانە ئەنجام دەدرێت.


ئەگەر کۆڵبەرەکان لە گوللەی ئەم دوو حکوومەتە ڕزگاریان بێت، ئەوا مەترسی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەکان و خنکان لە ناو ڕووبارەکان و ڕووداوەکانی دیکە دا هەیە.

ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: