هاوڵاتییەک بۆ کێشانی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندان ڕاگوازرا

KMMK:

دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ئەمیر بایزیدی ئازەر کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد، بۆ کێشانی زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ی کوردی، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغی دادگایی لە زیندان ئازاد کرابوو.

بە پێی هەواڵەکە، ئەمیر بایەزیدی ئازەر بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ٣ ساڵ و مانگێک زیندانی تەعزیری مەحکووم و ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ئێران وەکوو خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *