هاوڵاتییەک بۆ کێشانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK:

دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی قاسم عەزیزیان ٢٨ساڵ تەمەن کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گەندی لەج سەر بە شاری مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ئەنساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە دسنانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی کردن لە زیندانی ئێران ئازاد کرابوو.

بە پێی هەواڵەکە، قاسم عەزیزیان بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ٢٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم و لە دادگای پێداچوونەوە وەکوو خۆی پشتڕادت کراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *