KMMK:
یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام بە ناونیشانی ڕوح اللە مەلەکی لە دووهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی لە لایەن گاڕدی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام کەوتە بەر پەلامار و لێدان.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە سەرۆکی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ ڕوح اللە مەلەکی، لە بەندی گەنجان ، داوای کۆتایی هێنان بە مانگرتن دەکات، بەڵام بە هۆی پێداگری ئەم زیندانییە بۆ درێژەدانی مانگرتن، لە سەر داوای سەرۆکی زیندان، گاڕدی تایبەت هێرش دەکەنە سەری و دەیدەنە بەر کوتەک و لێدان و دواتر بۆ ژوری تاکەکەسی دەگوازنەوە.
ناوبراو ڕۆژی ٦ی سەرماوەز لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەڵواسراوی دۆسیەکەی لە ماوەی ١٠ ساڵدا، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە کە ناوبراو ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧١٠ی کوردی، بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر و پاشان لە ساڵی ٢٧١٢ی کوردی، لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام بە کوشتنەوە مەحکووم کرا.
ق.ش