شارۆمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا

KMMK:

پێنجشەممە 4ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی شەمسەدین نوری 27 ساڵە کوری محەمەد و خەڵکی گوندی گورد(گوگرد)ی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سەلماس دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری دەستبەسەرکردووە و لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەر کراوە.

شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە لەمەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *