بانگکردنی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردن

KMMK:
دوشەممە 8ی رەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەلاح بەهرامیان (گۆری) خەڵکی گوندی گەندەویڵە- ی سەر بە شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی بانگ کرا بۆ یەکەی جێبەجێکردنی سزاکانی حکوومەتی ئێران لە هەمان شار.

جێگای ئاماژەیە، کە پێشتر سەلاح بەهرامیان لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری شنۆ سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو و لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە ئەم سزایە پەسەند کرا.

ناوبراو لە ڕێکەوتی 22ی خاکەلێوەی 2721 دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەرکرا و دواتر گوازرایەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئاسایشی ئێران لە ورمێ و
لە مانگی گولانی ئەمساڵ بە کەفالەت ئازاد کرا.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: