محیەدین ئیبراهیمی گەڕێنراوەتەوە زیندانی ورمێ

KMMK :
پێنجشەمە 4ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، محیەدین مەلا ئیبراهیمی ئالکابادی کوڕی محەمەد خەڵکی گوندی ئالکاویی سەربە شاری شنۆ لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە.

ناوبراو لە 1ی رەزبەری 2717 دا، لەسەر سنووری ئێران و عێراق دوای بەرکەوتنی سێ فیشەک بە قاچی‌دا بە تۆمەتی هەبوونی خواردنەوەی کحوولی دەسبەسەر کرا.

محیەدین ئیبراهیمی لە ڕێکەوتی 1ی رەزبەری 2718 دا لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە سەرۆکایەتی حاکم عەلی شێخلوو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ لایەنێکی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

دوای تانە‌لێدان لە دادگای باڵای ئێران، ئەو سزایە ڕەتکرایەوە و دۆسیەکەی گەڕێندرایەوە بۆ دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە، بەڵام لە کۆتاییدا لەلایەن دادگای باڵای حکوومەتی ئێرانەوە پەسەند کرا.


جێی ئاماژەیه بەهۆی برینداربوونی لەکاتی دەستبەسەرکردن و دۆخی نالەبارەکەی، زۆربەی ماوەی زیندانییەکەی لە کلینیکی زیندان بەسەربردووە و لەمانگی خەرمانانی 2718ەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *