تەقەئ هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوەتەوە

KMMK:

دووشەممە یەکی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی سەعدی ڕەحیمی خەڵکی گوندی جانەوەرە سەر بە شاری مەریوان، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سازمانی تیرۆریستی سپا لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە گرانی برینداربوون.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kMMK گەیشتوون، ئەم کۆڵبەرە بریندارەیان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی گواستۆتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، کوشتنی کۆڵبەران بەڵگەی ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتەکانی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.
ئەگەریش کۆڵبەتان لە تەقەی ئەم دوو دەسەڵاتە جینایەتکارە دەرباز ببن، مەترسی خنکان لە ڕووبارەکان، کەوتنەخوار لە بەرزایی و ڕووداوی دیکە چاوەڕوانیان دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *