هاوڵاتییەک گوازرایەوە بۆ زیندان

KMMK:
دووشەممە 1ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی فواد عەجەمی خەڵکی شاری سەقز بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو له هاوینی 2719 دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه له شاری سەقز دەستبەسەرکراوه و پاش کۆتایی پرۆسەی لێپرسینەوە بە دانانی کەفالەت، بە شێوەیەک کاتی ئازاد کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاوڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە سزای ساڵێک زیندانیکردنی تەعزیری مەحکووم کرا بوو.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *