نەوسوو؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

KMMK:

یەکشەمەشەمە 31ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی سەلاحەدین عەلی وەیسی، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوو بە خەستی بریندار بووە.

بە گورەی زانییارییەکانی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لەوکۆڵبەرە کردووە و بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بە خەستی بریندار بووە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتووە بە KMMK ، بە مەبەستی چارەسەری ناوبراو گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *