سوهێلا حیجاب لە زیندانی قەرچک-ی وەرامین بۆ زیندانی ئێران لە سنە گوازرایەوە

KMMK:
چوارشەمە 26ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سۆهێلا حیجاب، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ لە کرماشان، لە زیندانی قەرچک-ی سەربە وەرامینەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە سنە دیپۆرت کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، گواستنەوەی ئەو زیندانییە سیاسیە بە توندوتیژیەوە ئەنجام کراوە.

دەرکردنی فەرمانی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن و پەیوەندی کردنی سۆهێلا حیجاب لەلایەن ئەمین وەزیری، داواکاری گشتی چاودێری زیندانیانی سیاسی و نوێنەری داواکاری گشتی دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بووە.

جێگەی باسە کە، ئەو هاوڵاتییە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی سزای پێنج ساڵەی سزاکەی لەزیندانی قرچەک لە شاری وەرامین بووە.

جێگای ئاماژەیە، کە خاتوو سوهێلا حیجاب بیدسۆرخی خەڵکی کرماشان و لەدایکبووی ساڵی 1989 زایینی و پێشتر لە ساڵی 1990 زایینی لە شیراز دەستبەسەر کرابوو و ماوەی پێنج مانگ لە زیندانی عادلاوا زیندانی کراوە.

ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی 2719دا دووبارە دەسبەسەرکرا و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژی سیستمەکە، کۆبوونەوە، پەکخستنی یاسای گشتی لە ڕێگەی ئاژاوە و پێکهێنانی گروپێکی نایاسایی (کۆمەڵەی پاراستنی ژنان) و داواکردنی یەکدەنگی و ریفراندۆم بۆ گۆڕینی دەستووری ئێران، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین.

ناوبراو لە ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی کەفالەتی 3 ملیار تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا و لە ڵقی 28ی دادگای ئینقلابی تاران بە 18 ساڵ زیندانی سزادراوە، کە بە بەکارهێنانی مادەی 134 ماوەی 5 ساڵ زیندانی تەعزیری دەکرێت.

سوهێلا حیجاب لە جۆزەردانی 2720وە دوای گەرانەوە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی سوپاهەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ قەرارگای ساروڵای کەرەج.

لە کۆتاییدا خاتوو سوهێلا حیجاب گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی شاری وەرامین و چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و دەسەڵاتدارانی زیندانەوە کارەبا لێیان دراوە و دەستدرێژی کرایەوە سەری دا.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *